بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سه‌رچاوه‌کانی هەواڵی عێراق، ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی كردوه و به‌هۆیه‌وه دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكیش برینداربووه.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی ده‌ڵێت، هیچ بریندارێك یاخود حاڵه‌تێكی مردن نه‌گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پێنجوێن به خه‌ندان-ی راگه‌یاند: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌سه‌ر ئاسمانی چه‌ند گوندێكدا سوڕاوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی جۆری مێگزه‌مینی به‌دیكردوه له نزیك گوندی كانی میران بۆردومانی كردوه، به‌ڵام نه‌یپێكاوه، دواتر له نزیك گوندی ساڵیاوا بۆردومانی كردوه و پێكاویه‌تی و ئۆتۆمبێله‌كه به‌ته‌واوی سوتاوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كراوه‌ته ئامانج له جۆری مێگزه‌مینی بوه و"هی پارتی كرێكارانی كوردستان بوه و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانمان دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكیش برینداربوه، به‌ڵام نه‌براوه‌ته نێو نه‌خۆشخانه‌كانی سنوره‌كه".
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی پێنجوێن به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئاگاداری بۆردومانهكهن به‌ڵام هیچ بریندارێك یاخود حاڵه‌تێكی گیان له‌ده‌ستدان نه‌گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن.
نزیكه‌ی چوار ده‌یه‌یه پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و سوپای توركیا له شه‌ڕدان و چه‌ند ساڵێكه توركیا شه‌ڕی هێناوه‌ته نێو سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان .
Your Comment